0770 079 0009پشتگیری تەکنیکی ٢٤ کاتژمێرگەیاندنی بەخۆڕایی لە سلێمانی
EWANبەڕێوەبردنی هۆتێل و مۆتێل
بەردەستە

هۆتێلەکەت، لە پێشوازییەوە تا دوایین حیساب

EWAN سیستەمی بەڕێوەبردنی هۆتێل و مۆتێلە. پێشوازی دەبینێت کام ژوور بەتاڵە، حجز وەردەگرێت، و لە کاتی دەرچووندا حیسابی میوان بە یەک کلیک ئامادەیە.

وێب و ویندۆزکوردی، عەرەبی، ئینگلیزیسێ ڕۆژ
کورتە

EWAN بە کورتی

EWAN ژوورەکان، حجزەکان، میوانەکان و پارەدان بەڕێوە دەبات. نەخشەیەکی زیندووی ژوورەکان هەیە کە دۆخی هەر ژوورێک پیشان دەدات: بەتاڵ، گیراو، یان پێویستی بە پاککردنەوە هەیە.

1نەخشەی ژوورەکان بە ڕەنگ، بەپێی دۆخیان.
2حیسابی میوان بە خواردن و خزمەتگوزارییەکانەوە.
3ڕاپۆرتی ڕێژەی پڕبوون و داهاتی ڕۆژانە.
زانیاری خێرا
بۆ کێ
هۆتێل، مۆتێل، شوقەی کرێ
پلاتفۆرم
وێب و ویندۆز
زمانەکان
کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی
دامەزراندن
سێ ڕۆژ
پشتگیری
24/7
نرخ
لە $40 مانگانە
دەربارە

دەربارەی EWAN

هۆتێلمۆتێلڕیزۆرتشوقەی کرێ

لە زۆربەی هۆتێلەکاندا حجز لە دەفتەرێک، حیسابی میوان لە دەفتەرێکی تر، و دۆخی ژوورەکان لە مێشکی کارمەندی پێشوازیدایە.

EWAN هەموویان دەخاتە یەک شاشەوە. پێشوازی، پاککەرەوە و ژمێریار هەموویان هەمان زانیاری ڕاست دەبینن، و بەڕێوەبەر دەزانێت ئەمشەو چەند ژوور پڕە.

✕ پێشتر

حجزی دووبارە، ژووری بەتاڵی نەزانراو، و حیسابی میوان کە لە دەرچووندا هەڵەی تێدایە.

لەگەڵ EWAN

نەخشەیەکی زیندووی ژوورەکان، حجزی ڕێکخراو، و حیسابی ئامادە.

تایبەتمەندییەکان

ئەوەی EWAN بۆت دەکات

نەخشەی ژوورەکان

دۆخی هەر ژوورێک بە ڕەنگێکی جیاواز.

حجز

حجزی ڕۆژانە و مانگانە، و ئاگادارکردنەوەی گەیشتنی میوان.

چوونەژوورەوە و دەرچوون

تۆمارکردنی میوان و پاسپۆرت لە چەند چرکەیەکدا.

حیسابی میوان

ژوور، خواردن و خزمەتگوزاری لە یەک وەسڵدا.

پاککردنەوە

لیستی ئەو ژوورانەی پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە.

ڕاپۆرت

ڕێژەی پڕبوون، داهات و میوانە بەردەوامەکان.

چۆن کار دەکات

سێ هەنگاو تا دەستپێکردن

ناساندن و شیکردنەوە

سەیری شێوەی کارکردنت دەکەین و سیستەمەکە بەپێی ئەوە ڕێکدەخەین.

دامەزراندن و گواستنەوەی داتا

دایدەمەزرێنین و زانیارییەکانی ئێستات لە Excel یان سیستەمی کۆنەوە دەگوازینەوە.

ڕاهێنان و دەستپێکردن

ڕاهێنان بە تیمەکەت دەکەین و لە هەمان هەفتەدا دەست بە کار دەکەیت.

نرخەکان

پلانێک هەڵبژێرە

هەموو پلانێک دامەزراندن و ڕاهێنانی تێدایە.

مۆتێل

تا 20 ژوور
$40 مانگانە
  • حجز و ژوورەکان
  • حیسابی میوان
باوترین

هۆتێل

باوترین هەڵبژاردن
$89 مانگانە
  • ژووری بێ سنوور
  • پاککردنەوە
  • ڕاپۆرتی تەواو

زنجیرە

بۆ چەند هۆتێل
بەپێی پێویستی
  • هۆتێلی بێ سنوور
  • داشبۆردی ناوەندی
پرسیارەکان

پرسیارە باوەکان

دەتوانرێت لەگەڵ ڕێستۆرانتی هۆتێلەکە ببەسترێت؟

بەڵێ، لەگەڵ Ominu دەبەسترێت و خواردنی میوان ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر حیسابی ژوورەکەی.

ئایا داتاکانم پارێزراون؟

بەڵێ. هەموو ڕۆژێک کۆپی یەدەگ دەگیرێت، و هەر بەکارهێنەرێک تەنها ئەوە دەبینێت کە دەسەڵاتی هەیە.

پشتگیری چۆنە؟

تیمەکەمان لە سلێمانی ٢٤ کاتژمێر بە تەلەفۆن، واتساپ یان بە سەردان ئامادەیە.

داواکردنی نموونەی EWAN

تیمەکەمان لە ماوەی یەک ڕۆژی کاردا پەیوەندیت پێوە دەکات و بەرنامەکەت پیشان دەدات.