فرۆشتن، کڕین و کۆگا، بێ هەڵە و بێ دەفتەر
Invora سیستەمی فرۆشتن و کۆگایە بۆ دوکان و کۆمپانیاکان. بە سکانکردنی بارکۆد دەفرۆشیت، کڕینەکانت تۆمار دەکەیت، و هەمیشە دەزانیت چی لە کۆگادا ماوە.
Invora بە کورتی
Invora کاشێر، کڕین، کۆگا و قەرزی کڕیاران پێکەوە دەبەستێتەوە. لەسەر کۆمپیوتەری ئاسایی کار دەکات، لەگەڵ پرینتەری وەسڵ و سکانەری بارکۆد، و ئەگەر ئینتەرنێت بڕا فرۆشتن ناوەستێت.
- بۆ کێ
- دوکان، کۆگا، بریکار
- پلاتفۆرم
- ویندۆز، لەگەڵ داشبۆردی وێب
- زمانەکان
- کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی
- دامەزراندن
- یەک ڕۆژ
- پشتگیری
- 24/7
- نرخ
- لە $250 یەکجار
دەربارەی Invora
زۆربەی دوکانەکان هێشتا بە دەفتەر کار دەکەن. لە کۆتایی ڕۆژدا نازانن چەندیان فرۆشتووە، کام کاڵا قازانجی زیاترە، و کێ قەرزدارە.
Invora ئەم کارانە ئاسان دەکات. کاشێر بارکۆد سکان دەکات و وەسڵ لە چەند چرکەیەکدا چاپ دەبێت. کڕین لە دابینکەر کۆگا زیاد دەکات، فرۆشتن کەمی دەکاتەوە، و حیسابی هەر کڕیارێک لە شوێنێکدا دەمێنێتەوە.
دەفتەر و حاسیبە، هەڵەی حیساب، و نەزانینی ئەوەی چی لە کۆگادا ماوە.
فرۆشتنی خێرا بە بارکۆد، کۆگای ڕاست، و ڕاپۆرتی ڕۆژانە لە مۆبایلەکەتدا.
ئەوەی Invora بۆت دەکات
فرۆشتنی خێرا
بە سکانکردنی بارکۆد، وەسڵ لە چەند چرکەیەکدا چاپ دەبێت.
کڕین
پسوڵەی کڕین و حیسابی هەر دابینکەرێک.
کۆگا
ئاگادارکردنەوە کاتێک کاڵایەک خەریکە تەواو دەبێت.
قەرز و قیست
حیسابی هەر کڕیارێک و ئەوەی ماوەتەوە لەسەری.
دینار و دۆلار
فرۆشتن بە هەردوو دراو و نرخی ئاڵوگۆڕی ڕۆژانە.
کار بێ ئینتەرنێت
فرۆشتن بەردەوام دەبێت و دواتر هاوکات دەکرێتەوە.
سێ هەنگاو تا دەستپێکردن
ناساندن و شیکردنەوە
سەیری شێوەی کارکردنت دەکەین و سیستەمەکە بەپێی ئەوە ڕێکدەخەین.
دامەزراندن و گواستنەوەی داتا
دایدەمەزرێنین و زانیارییەکانی ئێستات لە Excel یان سیستەمی کۆنەوە دەگوازینەوە.
ڕاهێنان و دەستپێکردن
ڕاهێنان بە تیمەکەت دەکەین و لە هەمان هەفتەدا دەست بە کار دەکەیت.
پلانێک هەڵبژێرە
هەموو پلانێک دامەزراندن و ڕاهێنانی تێدایە.
یەک کاشێر
- یەک کۆمپیوتەر
- فرۆشتن و کۆگا
- ساڵێک پشتگیری
دوکان
- تا 3 کاشێر
- کڕین و قەرز
- ڕاپۆرتی مۆبایل
- دوو ساڵ پشتگیری
زنجیرە
- لقی بێ سنوور
- داشبۆردی ناوەندی
- دامەزراندن لە شوێن
پرسیارە باوەکان
ئامێرەکانیشتان هەیە؟
بەڵێ، پرینتەری وەسڵ و سکانەری بارکۆد لە فرۆشگاکەماندا هەن و خۆمان دایاندەمەزرێنین.
ئایا داتاکانم پارێزراون؟
بەڵێ. هەموو ڕۆژێک کۆپی یەدەگ دەگیرێت، و هەر بەکارهێنەرێک تەنها ئەوە دەبینێت کە دەسەڵاتی هەیە.
پشتگیری چۆنە؟
تیمەکەمان لە سلێمانی ٢٤ کاتژمێر بە تەلەفۆن، واتساپ یان بە سەردان ئامادەیە.
ئەمانەش لەوانەیە بەکارت بێن
NexFlow
ژمێریاری، کڕین، فرۆشتن، کۆگا و کارمەندان لە یەک سیستەمدا، بۆ کۆمپانیا گەورە و مامناوەندەکان.
- ژمێریاری
- کڕین و فرۆشتن
- کۆگا
EWAN
حجزکردن، ژوورەکان، چوونەژوورەوە و دەرچوون، و حیسابی میوانەکان لە یەک شاشەدا.
- نەخشەی ژوورەکان
- حجز
- چوونەژوورەوە و دەرچوون
Ominu
داواکاری، مێزەکان، چێشتخانە، کاشێر و مێنیو، لە یەک سیستەمدا بۆ ڕێستۆرانت و کافێ.
- داواکاری لە مۆبایل
- شاشەی چێشتخانە
- مێزەکان