ڕێستۆرانتەکەت، لە مێزەوە تا چێشتخانە
Ominu سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕێستۆرانتە. گارسۆن داواکاری لە مۆبایلەوە دەنێرێت، چێشتخانە یەکسەر دەیبینێت، و کاشێر حیسابی مێز بە یەک کلیک دادەخات.
Ominu بە کورتی
Ominu داواکارییەکان، مێزەکان، شاشەی چێشتخانە، کاشێر و مێنیو پێکەوە دەبەستێتەوە. خاوەن ڕێستۆرانت دەزانێت ئەمڕۆ چەند فرۆشراوە، کام خواردن زیاتر داوا دەکرێت، و چی لە کۆگادا ماوە.
- بۆ کێ
- ڕێستۆرانت، کافێ، فاست فوود
- پلاتفۆرم
- وێب، تابلێت و مۆبایل
- زمانەکان
- کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی
- دامەزراندن
- دوو ڕۆژ
- پشتگیری
- 24/7
- نرخ
- لە $29 مانگانە
دەربارەی Ominu
لە ڕێستۆرانتێکی قەرەباڵغدا داواکاری کاغەز ون دەبێت، چێشتخانە نازانێت کام داواکاری یەکەمە، و لە کۆتایی شەودا حیسابی کاشێر یەک ناگرێتەوە.
Ominu هەموو ئەم ڕێگایە دیجیتاڵی دەکات. داواکاری لە مێزەوە بۆ چێشتخانە، لە چێشتخانەوە بۆ گارسۆن، و لە کۆتاییدا بۆ کاشێر، بێ ئەوەی هیچ شتێک ون ببێت.
داواکاری کاغەزی ون، دواکەوتنی چێشتخانە، و حیسابی کۆتایی شەو کە یەک ناگرێتەوە.
داواکاری دیجیتاڵی، شاشەی چێشتخانە، و ڕاپۆرتی ڕاستەوخۆ.
ئەوەی Ominu بۆت دەکات
داواکاری لە مۆبایل
گارسۆن داواکاری لە مۆبایل یان تابلێتەوە دەنێرێت.
شاشەی چێشتخانە
هەر داواکارییەک و کاتی چاوەڕوانییەکەی.
مێزەکان
نەخشەی هۆڵ و دۆخی هەر مێزێک.
کاشێر
دابەشکردنی حیساب، داشکاندن و چاپی وەسڵ.
مێنیوی دیجیتاڵی
مێنیوی QR بە وێنە و سێ زمان.
کۆگای خواردن
کەمبوونەوەی کەرەستەی خاو بەپێی فرۆشتن.
سێ هەنگاو تا دەستپێکردن
ناساندن و شیکردنەوە
سەیری شێوەی کارکردنت دەکەین و سیستەمەکە بەپێی ئەوە ڕێکدەخەین.
دامەزراندن و گواستنەوەی داتا
دایدەمەزرێنین و زانیارییەکانی ئێستات لە Excel یان سیستەمی کۆنەوە دەگوازینەوە.
ڕاهێنان و دەستپێکردن
ڕاهێنان بە تیمەکەت دەکەین و لە هەمان هەفتەدا دەست بە کار دەکەیت.
پلانێک هەڵبژێرە
هەموو پلانێک دامەزراندن و ڕاهێنانی تێدایە.
کافێ
- یەک کاشێر
- مێنیوی دیجیتاڵی
- داواکاری لە مۆبایل
ڕێستۆرانت
- شاشەی چێشتخانە
- مێزەکان
- کۆگای خواردن
- ڕاپۆرتی تەواو
زنجیرە
- لقی بێ سنوور
- داشبۆردی ناوەندی
- مێنیوی یەکگرتوو
پرسیارە باوەکان
پێویستم بە ئامێری تایبەت هەیە؟
نەخێر. لەسەر تابلێت و مۆبایلی ئاسایی کار دەکات. پرینتەری وەسڵیش لە فرۆشگاکەماندا هەیە.
مێنیوی QR جیایە یان بەشێکە لە Ominu؟
بەشێکە لە Ominu. هەر گۆڕانکارییەک لە مێنیو یەکسەر لای کڕیار دەردەکەوێت.
ئایا داتاکانم پارێزراون؟
بەڵێ. هەموو ڕۆژێک کۆپی یەدەگ دەگیرێت، و هەر بەکارهێنەرێک تەنها ئەوە دەبینێت کە دەسەڵاتی هەیە.
پشتگیری چۆنە؟
تیمەکەمان لە سلێمانی ٢٤ کاتژمێر بە تەلەفۆن، واتساپ یان بە سەردان ئامادەیە.
ئەمانەش لەوانەیە بەکارت بێن
NexFlow
ژمێریاری، کڕین، فرۆشتن، کۆگا و کارمەندان لە یەک سیستەمدا، بۆ کۆمپانیا گەورە و مامناوەندەکان.
- ژمێریاری
- کڕین و فرۆشتن
- کۆگا
Invora
فرۆشتن بە بارکۆد، کڕین لە دابینکەر، و کۆگای ڕاست، لە یەک سیستەمی ئاساندا.
- فرۆشتنی خێرا
- کڕین
- کۆگا
EWAN
حجزکردن، ژوورەکان، چوونەژوورەوە و دەرچوون، و حیسابی میوانەکان لە یەک شاشەدا.
- نەخشەی ژوورەکان
- حجز
- چوونەژوورەوە و دەرچوون